میسی پەیامێک ئاڕاستەی ریاڵ مەدرید و رۆناڵدۆ دەکات

جیهان :: 09/10/2019‌ :: 2318‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رادیۆلی کەتەلۆنیا RAC1 میسی وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوەو  جارێکی تر باسی رۆناڵدۆ و یانەی ریاڵ مەدرید دەکات.

میسی سەرەتا لەسەر رۆناڵدۆ دەڵێت" رۆناڵدۆ جیاوازی زیادی بە کێبڕکێی یاری کلاسیکۆ دەدا،من تەمەنام دەکرد رۆناڵدۆ لە خولی ئیسپانیا بەردەوام بوایە.
لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەڵێت' ئەوان رکابەری ئێمە دەبن لە کۆتایی وەرزدا، چونکە ئەوان یاریزانی نایاب وباشیان هەیە، بەڵام ئاشکرایە لە دەستدانی رۆناڵدۆ  بەردەوام کاریگەری دەبێت.

لەبەردەوامی قسەکانی لەسەر باشترین ساتەکانی ژیانی دەڵێت" من بە چەندین ساتی نایابدا تێپەڕیووم، بەڵام ئەو ساتانەی لەگەڵ گواردیۆلا بووم باشترین بووە، هەموو شتێکمان بردەوە، ئەو باشترین راهێنەر بووە مەشقی بە من کردووەو دوای ئەویش لویس ئینریکی بوو.
لەسەر باشترین یاری لە ژیانیدا دەڵێت" یاری ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کاتێک ٢-٠ براوە بووین، نازانم ئەمە باشترین یاری بێت لە ژیانی من بەڵام هاوشێوەی نەبووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure