ئاگاتان لەڤارانە چی دەڵێت لەسەر هاتنی مباپی بۆ ریاڵ مەدرید

جیهان :: 09/10/2019‌ :: 5426‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

رافایل ڤارانی فرەنسی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ،باس لە هاتنی مباپی دەکات بۆ یانەی شاهانەو  رایدەگەیەنێت دەمانەوێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

ڤاران دەڵێت" من هەموو کات دەمەوێت مباپی لە یانەکەی من بێت.
لەسەر زیدان دەڵێت" ئەو راهێنەرێکی گەورەیەو هەموومان لەگەڵ ئەو راهێنەرەداین.

ستایشی کەریم بنزیمەی فرەنسی دەکات و بە یەکێک لە باشترین پێنج هێرشبەرەکەی جیهانی ناودەبات.

بۆ باشترین یاریزانی دڵی بەرگریش دەڵێت" وابزانم ئێستا ڤان دایکە، چونکە ئەو لە کاتێکی نموونەییدایە.

لەسەر یاری کلاسیکۆ دەڵێت" ئەم یارییە یاریەکی جیاوازە و باش دەبێت،زەحمەتە بەراوردی بەرشەلۆنەی ئێستاو بەرشەلۆنەی ساڵی رابردوو بکەیت،بەڵام بەرشەلۆنە هەموو کات وەکو بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure