میسی: تەنها نەیمار لەم حاڵەتە دەچێتە ریاڵ مەدرید

جیهان :: 09/10/2019‌ :: 1169‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لە نوێترین لێدوانیدا، میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، باس لە چوونی نەیمار دەکات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و رایدەگەیەنێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی رابردوو ئەگەر بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ نەکات پێشبینی ئەوەم دەکرد پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

دەشڵێت" من بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر ئەو یاریزانە پەیوەندی  بە بەرشەلۆنەوە نەکات، ئەوا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید هەموو شتێک دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەی.

لەسەر عوسمان دیمبلی دەڵێت" ئەو یاریزانە ناتوانێت بە باشی بە ئیسپانی قسە بکات، ئەو لە هەموو شتێکی زمانی ئیسپانی تێدەگات، بەڵام زەحمەتە قسەکردنی.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure