سبەی قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێی پایسکلسواری عێراق لە سلێمانی دەسپێدەکات

ناوخۆیی :: 08/10/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

(سبەی چوارشەممە رێكکەوتی ٩ ـی تشرینی یەکەم) قۆناغی چوارەمی پێشبڕکێی پایسكلسواری یانە نایابەکانی عێراق بۆ هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەڕێوەدەچێت کە كۆتا قۆناغی پێشبڕکێکانی عێراقە.

بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 8/10/2019 لە بارەگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی شاری سلێمانی كۆبوونەوەی هونەری یەكێتی ناوەندی پایسكلسواری عێراق بۆ یانەكانی بەشداربوو بەرێوەدەچێت.
جێگای ئاماژەپێكردنە قۆناغی یەكەمی ئەم پێشبڕکێیە، لە شاری كەربەلا بەرێوەچوو، هەروەها قۆناغی دووەم لە شاری دهۆك هاتە ئەنجامدان و قۆناغی سێیەمیش لە شاری دیوانیە ئەنجامدرا،بڕیاریشە سبەی چوارشەممە رێكەوتی 9/10/2019 قۆناغی چوارەم و كۆتایی لە شاری سلێمانی بەرێوە بچێت.
یانەكانی تێكڕایی عێراق لە كوڕان وكچان لەسەر ئاستەكانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشكەوتووان كێبڕكێی بەهێز هەیە،یانەكانی عێراق لەپایسكیلسواری لەم قۆناغەدا هەوڵی زیاتر دەدەن تا لە سێ یەكەمی خولەكەبن و نوێنەرایەتی عێراق بکەن بۆ پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە، تاکو ئێستاش لەسەر ئاستی كچان یانەكانی سەناعە و نەورۆز و برایەتی پێشەنگـن و لەسەر ئاستی پێشكەوتووانی کوڕانیش، یانەكانی سەناعە و كۆیە و هەولێر لە پێشەنگن و لەسەر ئاستی لاوان یانەكانی ئامێدی و ئەولاد راجی و نەجدە لە رکابەریدان و لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان یانەكانی ئەولاد راجی و ئاسۆ و رافیدەین ریزبەندی پێشەوەی یانەكانیان گرتووە.
سەبارەت بە بەرێوەچوونی قۆناغی چوارەم وكۆتایی لەشاری سلێمانی (مەحمود عەزیز) سەرۆكە کوردەکەی یەكێتی پایسكیلسواری عێراق بۆ دواڕۆژ ووتی:" "سەرەڕای بارودۆخە ناسەقامگیرەکەی عێراق و خراپی باری دارایی یەکێتییەکەمان، بڕیارماندا بە بەرێوەچوونی قۆناغی چوارەم و كۆتایی خولەكە،ئومێد دەكەین بارودۆخەكە بەیەكجاری هێور و سەقامگیر ببێتەوە و یارییەكانی خولی پایسكلسواری بە بێ کێشە بەكۆتابێت".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure