فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق تەرخان دەکرێت

ناوخۆیی :: 08/10/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەحمەد ریاز وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق راگەیاند" كە حكومەت فڕۆكەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆ گواستنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بۆ وڵاتە دوورەكان بە شێوەیەكی راستەوخۆ .

ریاز لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی" جەماوەری وەرزشی خۆشەویست  ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردا بە تەرخانكردنی فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ هەڵبژاردەی عێراق بۆ گەشتكردنی بۆ كەمبۆدیا لە شەوی 10ی ئەم مانگە راستەوخۆ پاش یارییەكەی  لە بەرامبەر هۆنگ كۆنگ كە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە بەسڕە ئەنجام دەدرێت "

هەروەها وتی " هەڵبژاردەی عێراق لە داهاتوودا  بە فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ سەرجەم وڵاتە دوورەكان لە نیوانیاندا هۆنگ كۆنگی تێدایە گەشت دەکات "
ئەمەو هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی گرفت بووەوە  لە بابەتی بڕینی پلیت و گەشتكردن بۆ وڵاتە دوورەكان بە هۆی نەبوونی فڕۆكەیەكی تایبەت بۆ گواستنەوەیان بۆ ئەو وڵاتانە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure