راهێنەرە كوردەكەی هەڵبژاردەی باسكەی كچانی عێراق هۆكاری ئەنجامە خراپەكانی ئاشكرا دەكات

ناوخۆیی :: 07/10/2019‌ :: 98‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

 

هەڵبژاردەی باسكەی كچانی تازەپێگەیشتووانی عێراق لەبەشداریكردن‌و ئەنجامدانی كەمپی مەشق‌و راهێنان لەناوەوە‌و دەرەوەی عێراق بەردەوامە بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتی باسكەی كچانی تازەپێگەیشتووانی رۆژئاوای ئاسیا كە بڕیارە لەشاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.


تیپەكە بە سەرپەرشتی رزگار محەمەدی راهێنەرو شنە زاهیری یاریدەدەری بەشداری پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتیان لەوڵاتی ئوردن كرد‌و دوای دوو دۆڕاندنی لەسەریەك بەهەردوو هەڵبژاردەی ئوردن‌و سوریا گەرانەوە عێراق‌و دواڕۆژ وەك یەكەم دەزگای راگەیاند هۆكارەی ئەنجامە خراپەكانی ئاشكرا دەكات.


رزگار محەمەد راهێنەری باسكەی كچانی تازەپێگەیشتووانی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد:" ئێمە بەئاستێكی خراپ لەپاڵەوانێتیەكە دەركەوتین، بۆیە هۆكارەكەشی بەڕای من بۆ دوو هۆكار دەگەرێنمەوە یەكەمیان زەوی یاریگاكە كە تەختە بوو دووەم گۆرینی كەش‌و هەوا كە كاریگەری لەسەر یاریزانان دروستکردبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گومانم لەتەمەنی یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەی سوریا‌و ئوردن هەبوو، چونكە زۆر لەیاریزانانی ئێمە گەورەتر‌و باڵایان بەرزتر بوو.


رزگار وتیشی:" ئێمە ئامادەكاریمان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە زۆر باشبوو تەنانەت لەگەڵ تیپی كوڕان یارییمان دەكرد، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ هەردوو هەڵبژاردە دۆڕاین، لەبەرئەوە بەشداریكردنمان لەم پاڵەوانێتیە لایەنی باش‌و خراپی هەبوو، لایەنە خراپەكەی ئەوەیە ناتوانین بەم تیپە بەشداری پاڵەوانێتی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا‌و عەرەب‌و رۆژئاوای ئاسیا بكەین، بەڵام لایەنە باشەكەی ئەوەیە یاریزانەكانی ئێمە تەمەنیان لەنێوان 13بۆ15ساڵدایە، بۆیە دەتوانم بڵێم لەچەند ساڵی داهاتوو دەتوانین بگەین بەبەرزترین ئاستی خۆمان.


راهێنەرەكەی هەڵبژاردەی باسكەی كچانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا:" دەتوانم بڵێم لەم پاڵەوانێتیە وانەیەكی باش فێربووم وەك راهێنەر كە لەكاتی گەرانەوەمان بۆ عێراق پێداچونەوەیەكی باش بەتیپەكەدا بكەین، هەروەها هەلی زیاتر بەكچەكانم دەدەم لەئەنجامدانی كەمپی مەشق‌و راهێنان‌و بەشداریكردن لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان.
هەڵبژاردەی باسكەی كچانی تازەپێگەیشتووانی عێراق جگە لەراهێنەرو یاریدەدەرەكەی زۆربەی یاریزانانی كوردی شاری سلێمانی‌و رێكخراوی ژیمان.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure