دواڕۆژ سپۆرت/ تایبه‌ت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
دواجار پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق بۆ هه‌ردوو یاری داهاتووی لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر و پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی ئاسیای 2023ی چین به‌رامبه‌ر بهههڵبژاردهكانی هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا ئاشكرا كرا و ژیلوان حه‌مه‌د-ی ناوه‌ڕاستكاری به‌ئه‌زموونی كورد میوانی نوێی نێو پێكهاته‌كه‌یه و له‌پاڵ ئه‌حمه‌د یاسین-ی یاریزانی كوردی فه‌یلی یاری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2019 سریچكۆ كاتانیچ-ی سلۆڤینیایی و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق له‌نێو 50 یاریزاندا كه بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه ناوی هێنابوون، ناوی 24 یاریزانی وه‌ك پێكهاته‌ی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكراكرد كه له‌هه‌ردوو یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عیراق لهپاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ی مۆندیالی 2022 و پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی ئاسیای 2023 به‌رامبه‌ر به‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كۆنگ و كه‌مبۆدیا له‌گروپی سێیه‌مدا یارییان پێده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی كاتانیچ به‌دی ده‌كرێ، بانگهێشت كردنی ژیلوان حه‌مه‌د ناوه‌ڕاستكاری كوردی یانه‌ی ئێج ئێن كه‌ی گۆریكا-ی به‌شدار له‌خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كرواتیا-یه كه پاش گواستنه‌وه‌ی كارتی نێوده‌وڵه‌تی یاری كردنی له‌یه‌كێتی تۆپی پێی سوید-ه‌وه بۆ سهریهكێتی تۆپی پێی عیراق و ره‌زامه‌ندی و رێگه‌پێدانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ (فیفا)وه، بۆیه‌كه‌مجاره داوه‌تی ریزی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دواخستنی داوه‌ت كردنی رێوان ئه‌مین-ی ناوه‌ڕاستكاری كوری یانه‌ی ئۆسترسوند ئێف كه‌ی به‌شدار له‌خولی نایابی یانه‌كانی سوید (ئالسڤێنسكان) و دوورخستنه‌وه‌ی ئوسامه ره‌شید-ی كاپتنی یانه‌ی سانتا كلارا-ی به‌شدار له‌خولی نایابی یانه‌كانی پۆرتوگال-ه.
له‌مباره‌یه‌وه دواڕۆژ سپۆرت په‌یوه‌ندی به ژیلوان حه‌مه‌د-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و ناوه‌ڕاستكاری به‌ئه‌زموونی كوردی یانه‌ی ئێج ئێن كه‌ی گۆریكا-ی كرواتیا كرد و ئه‌میش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی: هه‌فته‌ی پێشوو به‌نووسراوی فه‌رمیی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق یانه‌ی ئێج ئێن كه‌ی گۆریكا-ی كرواتی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه‌من داوت كراوم بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌كه و یانه‌كه‌شم له‌كاتی خۆیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد و رێگه‌ی پێدام كه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بكه‌م و ئه‌مڕۆش ئاگاداركرامه‌وه كه ناوی له‌لیستی كۆتایی دایه و رۆژی 5-10-2019 یاریم هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م و رۆژی دواتر 6-10-2019 لهكرواتیاوه سه‌فه‌ر ده‌كه‌م بۆ عیراق.
سه‌باره‌ت به‌م داوه‌ت كردنه و ئه‌وه‌ی كه چی هه‌یه بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و چی پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كات، ژیلوان وتی: زۆر دڵخۆشم به‌م داوه‌ت كردنه و له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه خه‌ریكی كاره‌كان بووین كه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌م و ئه‌وه‌بوو دواجار فیفا ئۆكه‌ی پێدام و یه‌كه‌مجاره داوه‌ت ده‌كرێم به‌بێ ئه‌وه‌ی یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ تیمی عیراق بكه‌م، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ ده‌چمه نێو ركابه‌رییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیاله‌وه، ئه‌م دوو یارییه بۆ عیراق زۆر گرنگن و ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی تێدا ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، هه‌رچه‌نده ئه‌ركمان ئاسان نییه، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری عیراق دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر كه له‌زۆر تیم و خولی جیاجیادا یاریم كردووه، ئه‌وه‌ی له‌توانام دابێت پێشكه‌شی تیمی عیراقی بكه‌م و یارمه‌تی بده‌م تا پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر بگاته كۆتاییه‌كانی مۆندیال.
جێی بهبیرهێنانهیهوه ژیلوان محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌ڵڵاوێردی خه‌ڵكی شاری رانیه‌ی باشووری كوردستانه و ساڵی 1990 له‌ئاواره‌یی و له‌شاری باكۆ-ی ئازه‌ربایجان له‌دایكبووه و ساڵی 2012 بووه‌ته خاوه‌نی ره‌گه‌نامه‌ی عیراقی و ساڵی 2019 پاسپۆرتی عیراقی وه‌رگرتووه و هه‌ر ئه‌مساڵ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ (فیفا) رێگه‌ی پێداوه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق بكات و ئه‌م یاریزانه‌ش بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 و پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی ئاسیای 2023 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراق ده‌كات كه رۆژی 10-10-2019 هه‌ڵبژارده‌كه له‌شاری به‌سره میوانداریی له‌هه‌ڵبژارده‌ی هۆنگ كۆنگ ده‌كات و رۆژی 15-10-2019 ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیا.