پێكان كاپتنه‌ كورده‌كه‌ له‌تیمه‌ شین پۆشه‌كه‌ی داده‌بڕێت

کوردە پیشەگەرەکان :: 30/09/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

وریا غه‌فوری به‌رگریكاری نێوده‌وڵه‌تی كورد و هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ئاماده‌ی یاری یانه‌كه‌ی له‌قۆناغی 32 تیپی جامی یانه‌كانی ئێران نابێت. 
وریا غه‌فوری كاپتن و به‌رگریكاری به‌ئه‌زموونی كوردی یانه‌ی ئیستقلال-ی تاران له‌یاری ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی گوڵڕه‌یحان ئه‌لبورز له‌جامی یانه‌كانی ئێران به‌شداریی ناكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێكانێكی سوكه‌وه‌.

وه‌ك میدیاكانی وه‌رزشیی ئێران ئاماژه‌یان پێداوه‌ كاپتنه‌ كورده‌كه‌ی یانه‌ی ئیستقلال به‌هۆی ئه‌و پێكان سوكه‌ی دووچاری بووه‌ ناوی له‌
لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی به‌یانه‌ی گوڵڕه‌یحان ئه‌لبورز له‌قۆناغی 32 تیپی جامی یانه‌كانی ئێران به‌شداریی ناكات كه‌ یارییه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30-9-2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی وێبسایتی وه‌رزش 3ی ئێرانی، وریا غه‌فوری به‌رگریكاریی باڵی راستی یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ی پایته‌خت، به‌هۆی پێكانی گۆزینگی پێی كه‌ له‌ڕۆژانی رابردوو دووچاری هاتبوو، به‌شداریی دوامه‌شق و راهێنان و ئاماده‌سازییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی گوڵڕه‌یحان ئه‌لبورز نه‌كرد، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریی كردنی له‌یارییه‌كه‌ زۆر لاوازه‌ و پێ ناچێت به‌شداریی بكات.

به‌ڵام یانه‌ی ئیستقلال تاران ده‌رباره‌ی پێكانه‌كه‌ی وریا غه‌فوری به‌رگریكار كه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌، تائێستا به‌فه‌رمیی هیچ راگه‌یانراوێكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

وریا غه‌فوری به‌رگریكاریی نێوده‌وڵه‌تی كورد كه‌ له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه‌ و تائێستا له‌وه‌رزی 2019-2020ی خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی یانه‌كانی ئێران/ پڕۆ لیگ به‌دریَِسی ژماره‌ 21ی یانه‌كه‌ی، 5 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیستقلال ئه‌نجامداوه‌ و 450 خوله‌ك یاری كردووه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ رۆژی 4-10-2019 له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می پڕۆ لیگدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی گوڵگه‌وهه‌ر-ی سیرجان سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی بكات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure