بەڤیدیۆ:دیلان به‌تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵی خۆی بردنه‌وه‌ی به‌یانه‌كه‌ی كوردان به‌خشی

کوردە پیشەگەرەکان :: 29/09/2019‌ :: 190‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

یانه‌ی دالكورد به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌سوپێرتانی یانه‌كانی سویدی ساڵی 2019 و بۆ هه‌فته‌ی سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و بردنه‌وه‌كه‌ش له‌سه‌رده‌ستی دیلان ئیسماعیلی به‌رگریكاری لاوی كورد بوو.


یانه‌ی دالكورد-ی كوردانی سوید  (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ئه‌یلولی 2019) له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 26ی قۆناغی دووه‌می خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانی سوید (سوپێرتان) درێژه‌ی به‌بردنه‌وه‌كانیدا و له‌نێو یاریگا و له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی تریلبۆرگ به‌ئه‌نجامی 3-2 به‌ده‌ستهێنا و پێگه‌ی خۆشی له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا باشتركرد.
یانه‌كه‌ی كوردان له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا كه‌ له‌یاریگای ێڤله‌ڤاڵن ئه‌نجامدرا و هه‌ریه‌كه‌ له‌ (دیلان ئیسماعیل-ی به‌رگریكار و راوێژ لاوان-ی ناوه‌ڕاستكار)ی كورد به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كیی و پێشڕه‌و عه‌زیزی به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شدارییان تێداكرد، توانی 3 گۆڵ و 3 خاڵ و بردنه‌وه‌ی ژماره‌ 13ی خوله‌كه‌ له‌میوانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.
سه‌ره‌تا یانه‌ی تریلبۆرگ-ی میوان له‌خوله‌كی 31دا له‌ڕێگه‌ی سالیڤ كامارا یۆنسۆن به‌تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م پێشكه‌وت و له‌خوله‌كی 45+1ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌حمه‌د عه‌واد توانی گۆڵی به‌رامبه‌ری 1-1 بۆ یانه‌ی دالكورد بكاته‌وه‌ و له‌خوله‌كی 60ی نیوه‌ی دووه‌میشدا بێسارد سابۆڤیچ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی كوردان كرد و یاری درێژه‌ی كێشا و گه‌یشته‌ 10 خوله‌كی كۆتایی و له‌خوله‌كی 83دا دینیس ئه‌گیاری ئه‌نتوی گۆڵی دووه‌م و یه‌كسانبوونی بۆ یانه‌ی تریلبۆرگ كرده‌وه‌ و یاری به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو له‌خوله‌كی 88دا دیلان ئیسماعیل-ی به‌رگریكاری لاوی كورد توانی به‌گۆڵێكی كوشنده‌ یانه‌ی دالكورد بكاته‌ خاوه‌نی گۆڵی بردنه‌وه‌ و 3 خاڵی یارییه‌كه‌.
به‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی دالكورد كرد، دیلان ئیسماعیل-ی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه‌ژماره‌ درێسی 4ی یانه‌ی داكورد له‌هێڵی به‌رگریی ده‌پۆشێت، توانی پاش ئه‌نجامدانی 24 یاری، یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دالكورد له‌سوپێرتانی یانه‌كانی سویدی ساڵی 2019دا تۆماربكات.  
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی دالكورد هه‌ر له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی سوپێرتانی یانه‌كانی سویدی ساڵی 2019دا مایه‌وه‌ به‌ 42 خاڵ له‌ 26 یاریدا (13 بردنه‌وه‌، 3 یه‌كسانبوون، 10 دۆڕاندن) و 40 گۆڵی كردووه‌ و 41 گۆڵی لێكراوه‌ و 1 گۆڵیش قه‌رزاره‌.


*كارتی یارییه‌كه‌:
-بۆنه‌: خولی پله‌ یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانی سوید (سوپێرتان):
-ساڵ: 2019.
-هه‌فته‌: 26، قۆناغ: دووه‌م. 
-رۆژی یاری: یه‌كشه‌ممه‌ 29-9-2019.
-یاری: دالكورد ئێف ئێف×تریلبۆرگ ئێف ئێف.
-یاریگا: ێڤله‌ڤاڵن.
-شوێن: شارۆچكه‌ی ێڤله‌.
-ئه‌نجامی تایمی یه‌كه‌م (1-1).
-ئه‌نجامی كۆتایی: (3-2).
-گۆڵه‌كان: ئه‌حمه‌د عه‌واد (خ/ 60) و بێسارد سابۆڤیچ (خ/ 60) و دیلان ئیسماعیل (خ/ 88) بۆ دالكورد، سالیڤ كامارا یۆنسۆن (خ/ 31) و دینیس ئه‌گیاری ئه‌نتوی (خ/ 83) بۆ یانه‌ی تریلبۆرگ.
-دیلان ئیسماعیل/ ژماره‌ (4) به‌رگریكاری كورد 90 خوله‌ك یاری كرد.
-راوێژ لاوان/ ژماره‌ (7) ناوه‌ڕاستكاری كورد 90 خوله‌ك یاری كرد.
-پێشڕه‌و عه‌زیزی/ ژماره‌ (21) به‌رگریكاری كورد 8 خوله‌ك یاری كرد.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکەن


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure