به‌ڤیدیۆ: رێزۆ بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م گۆڵسازی سوپه‌ر لیگ بوو

کوردە پیشەگەرەکان :: 28/09/2019‌ :: 155‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

له‌یاری ده‌ستپێكی هه‌فته‌یه‌كی نوێی خولی تۆپی پێی سوپه‌ری یانه‌كانی دانیمارك رێزان كۆرلو-ی هێرشه‌ری لاوی كورد گۆڵ بۆ هاوڕێكانی سازده‌كات و بردنه‌وه‌ش به‌یانه‌كه‌یان ده‌به‌خشن. 

 پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیلكبۆرگ گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی سازكرد و یارییه‌كه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیاندا به‌ئه‌نجامی 3-2 برده‌وه‌، (ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی ئه‌یلولی 2019) له‌یه‌كه‌م یاری هه‌فته‌ی 11ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی سوپه‌ری یانه‌كانی دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ی وه‌رزی 2019-2020دا، یانه‌ی لینگبی بی كه‌ی به‌به‌شداریی سه‌ره‌كی رێزان كۆرلو-ی هێرشبه‌ری لاوی كورد به‌ئه‌نجامی 2-1 له‌یانه‌ی هۆبرۆ ئای كه‌ی برده‌وه‌ و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ش رێزان سازی كرد.

یارییه‌كه‌ له‌ستادیۆمی لینگبی به‌ئاماده‌بوونی 3093 هه‌زار ته‌ماشاكه‌ر ئه‌نجامدرا و تیایدا یانه‌ی لینگبی بی كه‌ی له‌میوانداریی كردنی یانه‌ی هۆبرۆ ئای كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌خوله‌كی 27دا رێزان كۆرلو-ی هێرشبه‌ری كوردی باكوور و نیشته‌جێی دانیمارك پاسێكی جوانی دا به‌ گۆستاڤ ماركۆسین و ئه‌میش گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یانه‌ی لینگبی پێ تۆماركرد و نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌یان به‌م ئه‌نجامه‌ برده‌وه‌.

له‌نیوه‌ی دووه‌م و له‌خوله‌كی 80دا پاتریك داسێلڤا یانه‌ی لینگبی كرده‌ خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م و یاری به‌ره‌و فیكه‌ی كۆتایی ناوبژیوان ده‌چوو، له‌خوله‌كی 89دا عیماد لواتی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی هۆبرۆ كرد و جیاوازی بۆ 2-1 كه‌مكرده‌وه‌.

  به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی لینگبی  له‌خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی دانیمارك-ه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌یشته‌ خانه‌ی شه‌شه‌م به‌ 15 خاڵ له‌ 11 یاری (5) بردنه‌وه‌ و (6) دۆڕاندن و (13-19) گۆڵ.

رێزان كۆرلو-ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ به‌ (رێزۆ) ناسراوه‌ له‌م یارییه‌دا به‌درێسی ژماره‌ 10 تا خوله‌كی 60 بۆ یانه‌ی لینگبی له‌هێڵی پێشه‌وه‌دا یاری كرد و بۆ هه‌فته‌ی دووه‌مه‌ له‌سه‌ریه‌ك گۆڵی خۆی سازه‌ده‌كات و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشی بردنه‌وه‌ پێشكه‌شی یانه‌ی لینگبی ده‌كه‌ن.

جێی به‌بیرهێناوه‌یه‌ له‌سوپه‌ر لیگی یانه‌كانی دانیماركی وه‌رزی 2019-2020دا، رێزان مه‌حمود كۆرلو تائێستا له‌كۆی 6 یاری و 254 خوله‌ك یاری كردندا 2 گۆڵی بۆ یانه‌ی لینگبی سازكردووه‌.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەم لینکە بکەن


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure