بەڤیدیۆ:رۆناڵدۆ دەستی بە گریان کرد

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1611‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لەبەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا دەستی بەگریان کرد، ئەمەش بەهۆی بینینی چەند دیمەنێکی باوکی کۆچکردووی.

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ راگەیاندنکاری بە ناوبانگ" پێرێس مۆرگان، کاتێک چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی باوکی "خۆسیە دینیس ئەڤێرۆ نیشان دەدات، ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دەست بە گریان دەکات.

 

مێژووی گرتە ڤیدیۆیەکە بۆ ساڵی ٢٠٠٥ دەگەڕێتەوە کە ئەوکات باوکی رۆناڵدۆ کۆچی دوایی نەکردووە و دواتر بەوهۆی کاریگەری مادە کهولییەکان گیان لە دەست دەدات.

 

رۆناڵدۆ لە دوای ئەوەی لە بەرنامەکە دەگری و پێشکەشکارەکەش پرسیاری لێ دەکات بۆ گریایت لە وەڵامدا دەڵێت" من  هەرگیز پێشتر ئەم گرتە ڤیدیۆیەم نەبینیووە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure