هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ڤینسیۆس نیگەرانن

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2911‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

بەهۆی ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، جارێکی تر ڤینسیۆس جۆنیۆر نەیتوانی گۆڵ بکات، هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید نیگەرانن لەو یاریزانە.


بە پێی هەواڵێکی رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی، لە کاتی یاری لیڤانتی، هاندەرانی ئامادەبووی بێرنابیۆ نیگەران بوون لە ڤینسیۆس جۆنیۆری برازیلی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە لەو دەرفەتانەی  کە لە یاریەکە بۆی رەخساوە گۆڵ تۆمار بکات و  دەرفەتی ئاسانی لە دەستداوە.


ڤینسیۆس جۆنیۆر تا ئێستا بەشداری ٢٢ یاری کردووە لەلالیگا تەنها ١ گۆڵی بۆ یانەکەی کردووەو ئەمەش وای لە هاندەران کردووە لەو یاریزانە لاوە نیگەران ببن و وەرزی رابردوو چەندین دەرفەتی ئاسانی لە دەستدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure