لیمان باشترین لە نێوان تیرشتیگن و نۆیەر دیاری دەکات

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 653‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

گۆڵپارێزی بە  ناوبانگی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو یانەی ئارسناڵ"یانس لیمان، باشترین گۆڵپارێز لە نێوان نۆیەر و تیرشتیگن دیاری دەکات و نۆیەر بە باشتر دەزانێت.

لە چەند رۆژی رابردوو دوای ئەوەی جارێکی تر لۆفی راهێنەری ئەڵمانیا پشتی بە تواناکانی نۆیەر بەست و جارێکی تر تیرشتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنەی کردە یەدەگ، ئەو گۆڵپارێزە رەخنەی لە بەرپرسانی هەڵبژاردەکە گرت.

لیمان لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت"نۆیەر باشترەو  گۆڵپارێزێکی تەواو کاملە، ئەو هەموو شتێکی هەیە.

دەشڵێت" ئەگەر بە ئەنجامی ٤-٠  بدۆڕێت کە چۆن بەسەر تیرشتیگن هات لە یانەی بەرشەلۆنە دژی یانەی لیڤەرپوڵ، ناتوانم بڵێم من باشترینم،
تیرشتیگن هێشتا کاتی لە بەردەمدا ماوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure