یانەی زاخۆ بایكۆتی لە خولەكانی كوردستان راگەیاند

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 292‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

رووداوی یاری نێوان یانەی زاخۆ‌و ئاشتی لەلایەك‌و جیهان‌و پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی تازەپێگەیشتوونی کوردستان بەگەرمی ماوەتەوە‌و ئەمەش وای لە یانەی زاخۆ کردووە سکاڵا تۆمار بکات و بایکۆتی خولەکانی کوردستان بکات.
سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەكەش هەموو شتێك لەسەر رووداوەكانی هەفتەی كۆتای خولەكە بۆ دواڕۆژ ئاشكرا دەكات.
"مەناف شێخۆ" سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی زاخۆ رایگەیاند:" بەراستی روودانی ئەمجۆرە كارانە زۆر عەیبە بۆ یەكێتی تۆپی پێی كوردستان‌و ناوبژیوانان‌و دەستەی كارگێری هەندێ‌ لەیانەكان، لەبەرئەوە ئێمە سكاڵا دژی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەرز دەكەینەوە‌و تا ئەو كاتەی ئەنجامێكمان دەست دەكەوێت، چونكە ئێمە وەك یانەی زاخۆ قەت ئەم شتە قبوڵ ناكەین.
شێخۆ وتیشی:  بەهیچ شێوەیەك یانەی زاخۆ بەشداری هیچ خولێكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ناكات، لەبەرئەوەی سوكایەتی‌و زوڵم لەیانەی زاخۆ كراوە، ئێمە لەشاری زاخۆ بێینە شاری سلێمانی‌و مەسروفێكی زۆر بكەین بۆ ئەوەی نازناوەكە بەرز بكەینەوە، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی یاری نێوان جیهان‌و پێشمەرگەی سلێمانی ئێمە نازناوەكە لەدەست بدەین، بۆ ئەوە یاری باسكە بووە یان تۆپی پێی.

دوای تەوابوونی یاریەكانی خولی نایابی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی كوردستان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەكۆكردنەوەی 27خاڵ بووە پاڵەوان‌و زاخۆش بەهەمان  خاڵ‌و بەجیاواز گۆڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناو یانەی هەولێریش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بە26خاڵ.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure