ئۆمتیتی ماڵ وێران دەکرێت

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 903‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لەو كاتەی ئۆمتیتی لە یاریگای کامپ نۆ بوو سەیری یارییەكەی بەرشەلۆنە و ڤالانسیای دەكرد کاتێک لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا ٥-٢ بە سوودی یانەکەی کۆتایی هات، ماڵەكەی رووبەرڕووی  دزی بووەوەو  ماڵوێران دەکرێت. 


ئەو یاریزانە فرەنسیە  یەكەمین یاریزانی بەرشەلۆنە نیە رووبەڕووی ئەم كارە ببێتەوە. 


بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا  ماڵەكەی ئۆمتیتی لە لایەن چواركەسەوە دزراوە .
پاش ئاگاداركردنەوەیان لە دزییەكە ، پۆلیسی ناوحۆی ئیسپانیا  گەیشتە ماڵی ئەو  یاریزانە و تا ئێستاش لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .  

چەند شایەتحاڵێك دەڵێن كە چوار كەسی دەمامكدار چونە ماڵی ئۆمتیتی شەوی شەممە  و تا ئێستا رانەگەیندراوە كە چی دزراوە ، لە چاوەروانی راپۆرتی پۆلیسدا هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure