ئیسپانیا بووە پاڵەوانی مۆندیالی باسکە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 137‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ سپۆرت

لە یاری کۆتایی مۆندیالی باسکەی ٢٠١٩، هەردو هەڵبژاردەی باسکەی ئیسپانیاو ئەرجەنتین لە شاری پەکینی چینی رووبەرووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ئیسپانیا توانی یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

ئیسپانیا هەر چوار چارەکی یاریەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو توانی پێش ئەرجەنتین بکەوێت و بە ئەنجامی  14 – 23، 17 – 20، 16 – 23، 28 – 29. یاریەکەی لێ بباتەوەو کە کۆی گشتی خاڵەکان بریتی بوو لە  95-75..
ئەمە نازناوی دووەمە لە مێژوویدا ئیسپانیا بەدەستی دەهێنێت و پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٦ توانیبووی لە یۆنان بباتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure