بەهۆی گرێبەستی رۆناڵدۆوە سەرۆكی پێشووی ریاڵ مەدرید رەخنەی توند لە پێرێز دەگرێت

جیهان :: 15/09/2019‌ :: 1504‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رامۆن كالدیرۆن سەرۆكی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رەخنەی توندی ئاڕاستەی سەرۆكی  ئێستای ریاڵ مەدرید "فلۆرنتینۆ پێرێز "کرد ئەمەش بەهۆی ئەوەی وتبووی كە گرێبەستی گواستنەوەی كریستیانۆ لە مانچستەر یونایتد بۆ یانەی شاهانە لە 2009  باشترین گرێبەستەكانیەتی .


 ئەم نامە رەخنە ئامێزەی كالدیرۆن  لە لاپەرەی فەرمیەكەی  لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا هاتووە و تیایدا وتیویەتی " دەبێتە گاڵتەجار و قێزەون كاتێک كاری كەسانی تر بۆ خۆت دەگەڕێنیتەوە، ئەوەی ئەمە بكات تەنها نمونەیەكە بۆ كەسانی بێ بەها و بێ ویژدان ، گرێبەسەكە هی تۆ نەبوو، هەروەها هی منیش نەبوو ، بەڵكو بە هۆی میاتۆڤیتچ و كارلۆ بیسیرۆوە بوو ".

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure