پێش یاری دۆرتمۆند هەواڵێکی زۆر خۆش بۆ هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە

جیهان :: 15/09/2019‌ :: 963‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ یەکشەممە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشت و ئەستێرەی یەکەمی یانەکە میسی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان.

میسی ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە ئاساییەکانی یانەی بەرشەلۆنەی کردەوەو چاوەڕوان دەکرێت ناوی لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکان بێت بۆ یاری دۆرتمۆند لە جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

تۆڕی هەواڵی ESPN |ی بەناوبانگ بڵاویکردووەتەوە، میسی ئامادەیە بۆ یاری بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆند ئەمەش  دوای تەواوکردنی راهێنانەکانی ئەمڕۆ و ئەو یاریزانە ئامادەیە سەفەری شاری دۆرتمۆند بکات .

هەروەها هەر ئەمڕۆ عوسمان دیمبلی کە ئەویش پێکانی هەبوو، بەشداری راهێنەکانی یانەکەی کردەوە.
میسی لە سەرەتای وەرزەوە توشی پێکان بووەو تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ یارییەک ئەنجام بداتەوە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە جەولەی یەکەم، یانەی بەرشەلۆنە لە شاری دۆرتمۆند رووبەڕووی ئەو یانەیە ببێتەوەو یاریەکەش لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure