رۆری ماكلرۆی باشترین یاریزانی گۆڵفە لە 2019

وەرزشەکانی دیکە :: 12/09/2019‌ :: 90‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

رۆری ماكلرۆی یاریزانی گۆڵفی ئیرلەندای باكوور نازناوێكی تری بەدەستهێنا لە وەرزێكی  پڕاو پڕ لە دەستكەوت .

ماكلرۆی  نازناوی باشترین یاریزانی لە 2019 بەدەستهێنا پاش دەستبەر كردنی سێ بردنەوە كە بریتین لە پاڵەوانێتی كراوەی كەنەدا و پاڵەوانێتی یاریزانان  و پاڵەوانێتی جامی( فیدیكس) كە كۆی خەڵاتەكانی دەگاتە 15 ملیون دۆلار و بەبەرزترین خەڵات لە میژووی گۆڵف ئەژمار دەكرێت .
پاڵێوراون بۆ خەڵاتی (جاك نیكۆلاس ) وەك باشترینی ساڵ بریتی بوون لە برۆس كۆبكا و مات كۆچار و رۆری ماكلرۆی و ئەلكسندەر فیڵ .

دیاری كردنی خەڵاتەكانی ( باشترین یاریزانی ساڵ ) لە رێگەی دەنگدانی ئەندامانی PGA TOUR كە بەشداریان كردووە لە زیاتر(15 )  رووداو بەلانی كەمەوە لە پاڵەوانێتی ( جامی فیدیكس )  لە وەرزی 2018-2019 .

لە لایەی خۆیەوە ماكلرۆی شانازی خۆی دەبڕی بە سەركەوتنی  لەم وەرزدا و هاورێیانی  PGATour دیاری بكەن وەكو باشترین یاریزانی ساڵ " هەروەها وتی " بۆ وەرزی داهاتوو دەڕوانین ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure