فیلیپ لام مووچەكەی لە پێناو ئەركێكی نیشتمانی دەبەخشێت

جیهان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 231‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

فیلیپ لام ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانی بریاریدا هیچ  مووچەیەك وەرنەگرێت لە بەرامبەر كاركردنی وەكو بالوێزی شاری میونخ  لە پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەورپای داهاتووی 2020 كە لە چەندین شاری ئەوروپا رێكدەخرێت .

هەموو باڵوێزێک  مووچەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا وەردەگرێت لە بەرامبەر ئەنجامدانی چەند ئەركێكی داواكراو لێی لە پێش و لە میانەی كێبڕكێكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020، بەڵام فیلیپ لام بریاردا مووچەكەی ببەخشێت بە یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا .

لام لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی " ئەم پارەیە دەبەخشمە یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا  لە ویلایەتی باڤاریا بۆ ئەوەی بتوانێت پاڵپشتی 20 راهێنەری بكات ، دەزانم  بە شێوەیەكی گەورە خزمەتی بیرۆكەی بەرهەمهێنانی یاریزانی پیشەگەر  دەكات "

ئەستێرەی پێشووی یانەی بایرن میونخ  متمانەی خۆی بە توانای هەڵبژاردەكەی دووپات كردەوە بە گێڕانەوەو درەوشانەوەی پاش شكست و  ماڵئاواییكردن لە مۆندیالی 2018 لە گەڕی یەكەمدا و شكستی شۆكهێنەر لە بەرگری كردن لە نازناو کە لە 2014 بەدەستیهاتووە .

فیلیپ لام یەكێك بوو لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە جامی جیهانی 2014ی بەدەستهێنا و دواتر وازی لە یاریكردن  هێناو پاشان كۆتایی بەكاروانی خۆی هێنا وەكو یاریزان لە 2017دا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure