یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

جیهان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 2072‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێش یاریەکەی بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا ،یانەی ریاڵ مەدرید گورزێکی تری کاریگەری بەردەکەوێت و لۆکا مۆدریچی کرواتیشی لەدەست دەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان لۆکا مۆدریچ  توشی پێکان بووە لە ماسولکەکانی قاچی راستیداو بەوهۆیەوە چارەسەری بۆ دابینیکراوە بە بێ ئەوەی یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری بکات و تەنها نوسیویەتی چاوەڕوانی  گۆڕانکارییەکانین لە داهاتوودا بەسەر پێکانی ئەو یاریزانە دێت.

بەقسەی رۆژنامەنوسی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی، ئەم یاریزانە کرواتیە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بەمەش ئەو یاریزانە بەشداری یاری بەرامبەر بە لیڤانتی و پاریس سانجێرمان و سیڤیلیاو ئۆساسۆنا ناکات و ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ یاری بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دێربی مەدرید.

پێکانی مۆدریچ لە کاتێکدایە، یانەکە تازە تواناکانی ئیدن هازارد و رۆدریگۆی بۆ گەڕاوەتەوەو تا ئێستا ئیسکۆ نەیتوانیوە مەشق و راهێنان بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure