گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی ڕۆژنامە جیهانیەکان :: 12/09/2019‌ :: 314‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢-٩- ٢٠١٩ گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو...

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
 دوای چوار گۆڵەکەی لە لیتوانیای کرد
 رۆناڵدۆ وەستانی نیە
لە تەمەنی ٣٤ ساڵ رۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەیی لە گۆڵکردن دەکات بۆ هەڵبژاردەکەی
رۆناڵدۆ گۆڵ لە ٤٠ هەڵبژاردە دەکات لەگەڵ ١٥٠ یانەی جیاواز
 ئێستا ئەو ئامانجی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفایەو بردنەوەی تۆپی زێڕینی شەشەمە
لاوتارۆ لەلوتکەیە
سێ گۆڵی لە ٢٢ خولەک لەگەڵ ئەرجەنتین کرد
ئینتەر گەنجێکی راستەقینەی هەیە
لە فلۆرنسا دوو پۆڵەندی لەناو گۆڵ هەیە


کۆریری دیلۆ سپۆرت":
ئەنچلۆتی رەخنە لە حاڵەتی یاریگای سانپاولۆ دەگرێت
من  شەرم لە سانپاولۆ دەکەم
من رازی بووم تا دوو یاری سەرەتا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان بێت لە پێناو دووبارە داڕشتنەوەی یاریگاو ژوری جلگۆڕین،بەڵام شارەوانی و  دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی  پابەندی بڕیارەکە نەبوون
رۆناڵدۆ هەرگیز خۆی بە دەستەوە نادات
پیاوی یۆڤانتۆس
٤ گۆڵ لە رۆژی سێشەممە لەگەڵ پۆرتوگال کە تەمەنی بەرەو ٣٥ دەڕوات
رۆناڵدۆ وەکو رۆژی یەکەمی برسییە


تۆتۆ سپۆرت:
سوپەر رۆناڵدۆ
لەگەڵ چوار گۆڵەکەی لەگەڵ وڵاتەکەی رۆناڵدۆ ٧٠٢ گۆڵی لە ژیانی یاریکردنی کردووەو سنووری نیە
خەونی ئەو ١٠٠٠ گۆڵی پیلیەیە
ئەو  تۆپی زێڕین و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئیتاڵیای دەوێت


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure