كۆڵمان رێگە نادات هیچ پشكنینێكی مادەی وزەبەخشی بۆ ئەنجام بدرێت ​

وەرزشەکانی دیکە :: 12/09/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

 كریستیان كۆڵمان  ركەری بەناوبانگی  ئەمریكی كە تۆمەتی پێشێلكردنی یاساكانی مادە وزە بەخشەكانی ئاراستە كرابوو، دووپاتی كردەوە كە ئەو ( پارێزەری گەورەیە بۆ بەرگریكردن لە وەرزشێكی خاوێن " پیێش دوو هەفتە  لە بەشداریكردنی لە پاڵەوانێتی جیهان لە دەوحە جەختی كردەوە كە وا رووبەڕووی هیچ پشنینێكی  پۆزەتیڤی مادە وزە بەخشەكان نەبووەتەوە.

 كۆڵمان لە ئەژماری خۆی لە ئینستاگرام وتی " بۆ یەكەمین و دواهەمین جار دەڵێم من هیچ تەواوكەر یاخود پرۆتین یان هاڕاوە ناخۆم ،  هیچ شتێكم نەخواردووە   تەنانەت گەر رێگە پێدراو بێت لە پێناو باشتركردنی  ماوەی چاكبوونەوەم .

هەروەها وتی " بە شێوەیەكی قورس كار دەكەم ، ئاو دەخۆمەوە و توانایەكی  دووقات دەخەمە گەڕ لە رۆژی دواتر ، بۆیە پێشتر رووبەرووی پشكنینی پۆزەتیڤی ( مادە وزە بەخشەكان ) نەبوومەتەوە ، ئەم بابەت هەرگیز روو نادەدات "

وتیشی " من گەورەترین پارێزەرم  تا بەرگری  لە وەرزشێكی خاوێن بكەم ، چونكە من درك بە و قورانیدانە پێویستانە دەكەم  بۆ گەیشتن بۆ ئەو  جۆرە ئاستە " 

كۆڵمانی تەمەن 23 ساڵ  خیراترین پیاوی جیهان لە پێشبڕكێی 200م لەم ساڵەدا و پاڵێوراوی بەهێزە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی جیهان لە دەوحە ،لەئیستادا ئەو  رووبەڕووی مەترسی  راگرتن بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتەوە پاش ئەوەی شكستهێنا لە دیاریكردنی شوێنی خۆی پێش سێ پشكنینی جیاواز لە 12 مانگی رابردوودا .

ئاژانسی ئەمریكی بۆ لەناوبردنی مادە وزەبەخشەكان  لە بەیاننامەیەكیدا دووپاتی كردەوە كە وەرگرتنی رێنمایی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی مادە وزەبەخشەكان  سەبارەت بە چۆنیەتی ئەژماركردنی ماوەی 12 مانگی دوایی بریاریدا  ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی كۆڵمان كراوە بكشێنێتەوە .

كۆڵمان كە لەم دواییانەدا ئەو تۆمەتانەی ئاراستە كراوە رەتی كردەوە سوودی لەو دەرفەتە ببینێت كە ئاژانسی ئەمریكی بۆ لەناوبردنی مادە وزەبەخشەكان  ئەنجامیدابوو  لە تۆمار كردنی سێ پشكنینە چاوەڕوان نەكراوەكە كە دەبێت كۆڵمان تیایدا شوێنی دیاری نەكردبێت .

كۆڵمان ئەوەشی خستە روو " بۆچونێكم هەیە بابەتەكە پەیوەست نیە بە مادە وزە بەخشەكان بەڵكو بە بابەتی كارگێڕیەو ، من مرۆڤم و نموونەی نیم "

كۆڵمان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بەكارهێنا بۆ بەخشكردنی گرتەیەكی ڤیدیۆی و  تیایدا هێرشی كردە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتی قەڵاچۆكردنی مادە وزەبەخشەكان و  وتی " شورەییە بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی قەڵاچۆكردنی مادە وزەبەخشەكان ئەم كەیسە  لە بەردەم رای گشتی رابگەیەنێت ( رۆژنامەی دیلی تیلیگرافی ئینگلیزی كەیسەكەی ئاشكراكرد ) و تێیدا هاتووە  داوا لە وەرزشكاران بكەن پەیڕەوی یاسایەك ببن كە نایزانن " وتیشی " ئەركی ئەم رێكخراوە  ئەوەیە وەرزشكاران ببپارێزێت بەڵام من ئەمرۆ هەست دەكەم قوربانیم "

 

وە ئاشكرایكرد " بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی قەڵاچۆكردنی مادە وزەبەخشەكان پەیوەندی پێوەكردم و پێی وتم دەیەوێت داوای لێبوردن بکات لەوەی روویدا چونكە رێكخراوەكە بە بەرپرسیارێتیەوە هەڵسوكەوتی نەكردووە ،بەڵام وابزانم  كە من شایستەی لیبوردنی ئاشكرابووم ،  زۆر ئەستەمە نێوبانگ بنیات بنرێتەوە "

 

 لە كۆتاییدا وتی "بەرەوپێشەوە دەروات بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی جیهان کە لە دەوحە ئەنجام دەدرێت  و گەرانەوە بە مەدالیاوە " وەك  ئاماژەیەك بۆ پاڵەوانێتی جیهان كە لە پایتەختی قەتەر لە  نێوان 26 ئەیلول و 6 تشرینی یەكەم بەرێوەدەچێت .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure