ئاگاتان لە پێرێزە چی دەڵێت لەسەر گواستنەوەی مباپی و پۆگبا

جیهان :: 12/09/2019‌ :: 1602‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت لە ماوەی رابردوو هەوڵی گواستنەوەی مباپی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و پۆگبا"مان دا ، بەڵام سەرکەوتو نەبووین.

لە نوێترین لێدوانیدا پێرێز دەڵێت" ئێمە بیرۆکەی گواستنەوەی مباپی"مان خۆش دەوێت، ئێمە هەوڵماندا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بکەین، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی رەتیانکردەوە.

دەشڵێت"لە ماوەی رابردوو چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیماندا، بەڵام یانەکەی رەتیانکردەوە گفتووگۆ لەگەڵ ئێمە بکەن و بۆ گرێبەستی پۆگباش ئەوە دووبارە بووەوەو یونایتد گفتووگۆی لەگەڵ ئێمە نەکرد.

پاشان لەسەر پۆگبا دەڵێت" ئێمە چەندین هەوڵماندا بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بۆ بەهێزترکردنی یانەکە، بەڵام رووبەڕووی دیوار بووینەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ پۆگبا، یانەی مانچستەریونایتد رەتیکردەوە نرخی ئەو یاریزانە بۆ ئێمە دیاری بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure