میسی بۆیەکەمجار باسی گەڕانەوەی نەیمار و چوونی لە بەرشەلۆنە دەکات

جیهان :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1091‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لیۆنێل میسی نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی  ئیسپانی ئەنجامداوەو وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە.


میسی سەرەتا رایگەیاند دەمەوێت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببەمەوە چونکە ماوەیەکی زۆرە بەدەستم نەهێناوە ئێمە هەموو ساڵێک هەموو نازناوەکانمان دەوێت، بەڵام ریاڵ مەدرید  و ئاتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستی باشیان ئەنجامداوەو لە ئەوروپاش یۆڤانتۆس و مانچستەرسیتی  دوو رکابەرن هێزیان زیادی کردووە.


لەسەر چوونی لە بەرشەلۆنە وتی" یانەی بەرشەلۆنە ماڵی منە،  من نامەوێت ئێرە جێبهێڵم، دەمەوێت سەرکەوتوو بم و بردنەوە لەم یانەیە بەدەست بهێنم، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە بوونی پڕۆژەیە لە یانەکەدا هەموو ساڵێک.

لەسەر گەڕانەوەی نەیمار وتی:"لە راستیدا من دەمویست نەیمار بگەڕێتەوە، من ئەوەش نازانم بەرشەلۆنە هەموو شتێکی کرد بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە یان  نا، بەڵام گفتووگۆ لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاسان نیە، لەسەر ئاستی وەرزش نەیمار یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، من هەست بە بێ هیوایی ناکەم ئەو گرێبەستی لەگەڵ یانەکە نەکردووە،  ئێمە تیپێکی نایابمان هەیە، وە دەتوانین هەموو شتێک ببەینەوە بە بێ نەیماریش.

ستایشی هاوسەرەکەشی دەکات ودەڵێت ئەو هەموو شتێکە بۆ من، ئەو هاوسەرێکی سەرسوڕهێنەرە، کاتێک من لە دۆخێكی خراپدام ئەو مەزاجم دەگۆڕێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure