دواڕۆژ هۆكاری بەشدارینەكردنی یانەكانی سلێمانی‌و سەناعە لەپاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عەرەب ئاشكرا دەكات

ناوخۆیی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 82‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد


سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەكانی یەكەم‌و دووەمی عێراق، بەڵام بەهۆی درەنگ گەرانەوەی ڤیزەكانیان لەولاتی مەغریبەوە هەردوو یانەی سلێمانی‌و سەناعەی پاڵەوانی عێراق لەپاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عەرەب بێبەش بوون‌و دواڕۆژ هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
دوای بەدەستهێنانی پلەكانی یەكەم‌و دووەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەكانی عێراق كە ركابەریەكانی لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا، هەردوو یانەی سەناعە‌و سلێمانی بەهۆی درەنگ گەرانەوەی ڤیزەكانیان لەوڵاتی مەغریب دوو رۆژ دوای دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكە سەفەری ولاتی مەغریبیان نەكرد.
هەردە رەئوف بارام جێگری سەرۆكی یانەی سلێمانی ئەوەی خستەروو: ئێمە لەناوەراستی مانگی رابردووەوە ناوی وەفدی یانەی سلێمانیمان دا بەبەرپرسانی یەكێتی تۆپی سەرمێزی عێراق بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی مەغریب، بەڵام بەداخەوە  دوو رۆژ دوای دەستپێكردنی پاڵەوانێتیەكە وەڵاممان درایەوە، لەبەرئەوە ئێمە‌و یانەی سەناعەی پاڵەوانی خولەكەش بەشداری پاڵەوانێتیەكەمان نەكرد.
هەردە ئاماژەی بەوەشدا: یانەی برایەتی خاوەنی پلەی سێیەمی خولی عێراق بەهۆی سەرفكردنی پارە لەلایەن وەزارەتی دارای حكومەتی هەرێمەوە بەشداری پاڵەوانێتیەكەی كرد شان بەشانی یانەی گازی باكوور لەكچان كە پاڵەوانی عێراق بوو، بەڵام كچانی پێشمەگەی سلێمانی بەهۆكارێكی نادیار بەشداری پاڵەوانێتیەكەیان نەكرد.
بەهۆی ئاست بەرزییانەوە ماوەی چەندین ساڵە تۆپی سەرمێزی عێراق لەلایەن یانە‌و یاریزانانی كوردستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە‌و لەزۆربەی پاڵەوانێتیەكانی دەرەوەش یاریزانانی كورد نوێنەرایەتی هەڵبژاردەكانی عێراق دەكەن.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure