بەتەواوی یاریکردنی میسی بۆ یاری ڤالنسیا یەکلایی بووەوە

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3569‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

بە پێی راپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا بێت میسی رۆژی شەممە ناتوانێت ئامادەی یاری دژی ڤالنسیا ببێت لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا.

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنانەکانی بۆ ئەو یارییە گرنگە ئەنجامدایەوەو جارێکی تر میسی لە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ نەیتوانی بەشداری بکات.

کەناڵی گۆڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن میسی ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی ڤالنسیا ببێت.

هەروەها میدیاکان باس لەوە دەکەن، ئەو یاریزانە گومانی بەشداریکردنی بۆ یاری بروسیا دۆرتمۆندیش هەیە کە لە هەفتەی داهاتوو لە جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدرێت.

هەر ئەمڕۆ سوارێز بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردو پێشبینی ئەوەی لێ دەکرێت یاری بکات، بەڵام ئەویش یاریکردنی لە %١٠٠ یەکلایی نەبووەتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure