یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیهان بڕیارێک بەرامبەر بە وەرزشکارانی رووسیا دەدات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 125‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

یەكێتی نێودەوڵەتی یارییەكانی گۆرەپان و مەیدانی جیهان رایگەیاند كە رێگەی داوە بە 11 وەرزشكاری رووسی  بەشداری بكەن لە كێبڕكێ نێودەوڵەتیەكان وەكو وەرزشكاری بێلایەن ئەمەش پێش دەستپێكردنی پاڵەوانێتی جیهان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر .

یەكێتی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ژمارەی ئەو وەرزشكارانەی رێپێدراون بۆ بەشداریكردنی دەرەكی لە ساڵی 2019 بەرز بووەتەوە بۆ 128  كەس ، لەبەرامبەردا 58 داواكاری رەتكراوەتەوە .

ئەمەو یەكێتی نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدان لە تشرینی دووەمی 2015 رووسیای سڕ کرد ،ئەمەش بە هۆی ئاشكرابوونی بەشەكانی ئابڕوچوونی سیستەمی بەرهەمهێنانی مادەی وزەبەخشی بەرنامەكراو بە سەرپەرشتی وڵاتەکە خۆی، بەڵام  ژماریەكی وەرزشكاری رووسی كە بە ( خاوێن ) ئەژماركران رێگەیان پێدرا بەشداری بكەن وەكو بێ لایەن ، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی 19 وەرزشكار لە مۆندیالی لەندەن 2017 بەشداری بكەن ، 29 وەرزشكاریش لە پاڵەوانێتی ئەوروپا لە بەرلین لە ئابی 2018 بەشدارییان کرد .

واش بریارە  یەكێتی نێودەوڵەتی  لە پەراوێزی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیەكەی لە 23 ئەیلول لە دەوحە بڕیارێك بدات سەبارەت بەهەڵگرتن و لە هەڵنەگرتنی  ئابلۆقە لە سەر یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی رووسیا ، لە كاتێكد ا ئەو داتایانەی لە تاقیگەی مۆسكۆ دەستی بەسەردا گیرا ئابڕوچوونی بەكارهێنانی مادەی وزەبەخشی بەرنامە داڕێژراو بۆ وەرزشكارانی رووسیای لێكەتەوە  تا ئێستا لە لایەن یەكەی دەستپاكی یەكێتی نیودەوڵەتی  لە ژێر لێكۆلێنەوەدایە .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure