سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فرەنسا لەسەر دروشمی هاوڕەگەزبازی لێدوانی سەیر دەدات

جیهان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 311‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


نویل لۆ گریت سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لێدوانی سەیر  لەسەر هاورەگەزبازی دەدات و  رایگەیاند دروشمە هاورەگەز بازییەكان پێویست ناكات   یاری تۆپی پێی بۆ راگریت .
لە  یاری یانەی نیس و مەرسیلیا  لە خولی فرەنسا بۆ ماوەی 10 خولەك یاریەکە راگیرا بە هۆی دروشم لە دژی هاوڕەگەز بازی لە لایەن هاندەرانەوە ، بەڵام سەرۆك  راگرتنی یارییەکان بە راست نازانێت.

نویل لە لێدوانێكیدا وتی " من بومایە یارییەكەم رانەدەگرت ، تۆپی پێ پێشوازی  لە هەموو ئاستە كۆمەڵایەتیەكان دەكات ، سەرجەم ئەو یاریزانانەی ئارەزووی یاریكردن دەكەن پێشوازیان لێدەكرێت لە یانەكانمان "
هەروەها وتی " من بەتەواوی دژی ئەوەم ، نامەوێت دیلی ترسی هاوڕەگەزبازی ببم ، دەمەوێت شوێنی هاندەران خاوێن بێت و كەشەكەی دۆستانە بێت ، بەڵام راگرتنی یارییەكان جێی بایەخم نین ، یارییەكەم رادەگرت بە هۆی دروشمی رەگەز پەرستیەوە ، ئەمە بابەتێكی روونە ".

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure