یانەی نەجەف كێشە دارییەكانی پاكتاو دەكات و دەگەڕێتەوە خولی نایابی عێراق

ناوخۆیی :: 11/09/2019‌ :: 108‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

ئەحمەد ریازی وەرزی وەرزش و لاوانی عێراق  پاكتاوكردنی بابەتە داراییەكانی یانەی نەجەف و گەڕانەوەی بۆ خولی نایابی  عێراق دووپات كردەوە .

 ئەحەمەد ریاز لە بەیاننامەیەكیدا وتی " ئەو هەوڵانەی وەزارەت خستوویەتیە گەڕ و بەهەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ پارێزگاری نەجەف ویاریزانانی تیپەكە كەسكاڵایان لە سەر یانەكە تۆمار كردووە ، بەرهەمداربووە بە پاكتاو كردنی  بابەتەداراییەكان و دانەوەی شایستەكانی یاریزانان، لە چاوەڕوانی لیژنەی رێپێدانەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بۆ پووچەڵكردنی  سكاڵاكە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی عێراق .

 هەروها وتی " وەزارەت هەمیشە بە پاڵپشت دەمێنێتەوە بۆ سەرجەم یانە ناوخۆییەكان ، چونكە لە ئێستادا هەوڵەكان چڕ دەكرێنەوە  لە پێناو كۆتاییهێنان بە كێشەی یانەی تەڵەبە و دانەوەی  قەرزەكانی بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەرێتەوە بۆ خولی نایاب "


یەکێتی تۆپی پێی  ئاسیا یانەی تەڵەبە و نەجەفی بێ بەشكرد لە یاری كردن لە خولی نایابی عێراق  بەو مەرجەی شایستە داراییەکانیان کە لە ئەستۆدایە بیدەنەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure