کوڕەکەی سەدام حسێن لە یانەی هەولێر دوورخرایەوە

ناوخۆیی :: 11/09/2019‌ :: 1859‌ جار بینراوە
dwarozh



دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

یانەی وەرزشی هەولێر  دوو یاریزان لە پێکهاتەی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دووردەخاتەوە.


بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست دواڕۆژ کەوتووە ، کارگێڕی یانەی هەولێر لەسەر راسپاردەی راهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکە ( ئەکرەم سەلمان) بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هەردوو یاریزان ( عومەر سەددام حسێن) و (حسێن جەمال) کە هەردوو یاریزان کوردن و لە ریزەکانی یانەی پێشمەرگەی هەولێرەوە پەیوەندییان بە یانەکەی پایتەخت کردبوو.


بە پێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، راهێنەر لە ئاستی ئەم دوو یاریزانە رەزامەند نەبووە و بەر لە دەسپێکی یارییەکانی خولی نایابی عێراق بڕیاردرا گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێتەوە.


یانەی هەولێر بۆ یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق گرێبەستی لەگەڵ (٣) یاریزانی پیشەگەر و (٤) یاریزانی عێراقی واژۆکردووە هاوکات بۆندی (١٢) یاریزانی وەرزی رابردووی نوێ کردۆتەوە.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure