میسی ستایشی دی یۆنگ دەکات

جیهان :: 11/09/2019‌ :: 7025‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

لیۆنێل میسی ئەستیرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی متمانەی هەیە كە فرینكی دی یۆنگی یاریزانی نوێ  یانەکەیان رووبەرووی هیچ گرفتێک نابێتەوە لە خۆگونجاندن لەگەڵ تیپە كەتەلۆنیەكە ، چونكە لە قوتابخانەیەكەوە  هاتووە خاوەن فەلسەفەیەكە هاوشێوەی فەلسەفەی بەرشەلۆنەیە.

لیۆنێل میسی و دی یۆنگ پێش هەفتەیەك  توانیان سەر بكەونەوە سەر ستەیجی سەركەوتنەكان ، یاریزانە هۆڵەندییەكە خەڵاتی باشترین ناوەڕاستكاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی رابردووی بەدەستهێنا لە بەرامبەردا یاریزانە ئەرجەنتینیەكە خەڵاتی باشترین هێرشبەری دەستەبەر كرد .

میسی لە گرتەیەكی ڤیدیویدا کە رۆژنامەی (ئسیپۆرتی ئەنتیراتیڤۆ) برازیلی بڵاویكردەوە وتی " ئاسان دەبێت بۆ دی یۆنگ بگونجێت لەگەڵ بەرشەلۆنە ، چونكە وەرزێكی نایابی پێشكەش كرد لەگەڵ ئەیاكس ئەمستەردام لە خولی هوڵەندی و یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا "

لە درێژەی لێدوانەكەیدا میسی دەڵیت " ئەو یاریزانێكە تایبەمەندی تایبەتی هەیە  یارمەتیمان دەدات لە یارییە گەورەكاندا ، چونكە لە قوتابخانەیەكەوە هاتووە هاوشێوەی قوتابخانەی بەرشەلۆنەیە ، وابزانم ئەم كارە پرۆسەی خۆگونجاندنی لەگەڵ تیپەكە ئاسان دەكات "

میسی و دی یۆنگ تا ئێستا پێكەوە یارییان نەكردووە ، چونكە میسی لە مانگی ئابی رابردووە تووشی پێكان هاتووە ، ئەمەش وای لێكردووە لە یارییە سەرەتاییەكانی یانە كەتەلۆنیە لە خولی ئیسپانی یاری نەكات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure