هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە لەسەر پێکانەکەی میسی

جیهان :: 11/09/2019‌ :: 1371‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

بە پێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئیسپانیا، میسی قورسە بەشداری یاریەکەی رۆژی شەممەی ڤالنسیا بکات لە هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە تا ئێستا نەیتوانیوە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ بکات.

رۆژنامەی سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا بڵاویکردووەتەوە، میسی بەشداری یاریەکەی ڤالنسیا ناکات و سوارێزیش گومانی بەشداریکردنی هەیە، بەڵام ئەنسۆ فاتی بەسەرەکی یاری دەکات.

میسی ئەم وەرزە نەیتوانیوە بەشداری هیچ یارییەکی رەسمی لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات و لە سێ یاری رابردووی یانەکەی لە خولی ئیسپانیا بێبەش بووەو لە رۆژی سێشەممەش نەیتوانی مەشقی بە کۆمەڵ بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure