بەڤیدیۆ:سێ گۆڵ و سێ خاڵ بۆ کەڵەشێرەکان

جیهان :: 10/09/2019‌ :: 224‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فرەنسا، لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم میوانداری هەڵبژاردەی ئەندۆرایان کردو لە ئەنجامدا توانیان یاریەکە ٣-٠ ببەنەوەو سێ گۆڵ و سێ خاڵ بەدەست بهێنن.

فرەنسا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی یاریزانان" کۆمان و لینگلێت و بن یەدر یاریەکە بباتەوەو گریزمانیش لێدانی سزای لە دەستدا.
لە یاریەکانی تری ئەم گروپە ئەلبانیا ٤-٢ لە ئایسلەندای بردەوەو تورکیا ٤-٠ لە مۆڵدۆڤیای بردەوە.

ریزبەندی گروپەکە:

1-تورکیا ١٥ خاڵ
2-فرەنسا ١٥ خاڵ
3-ئایسلەندا ١٢ خاڵ
4-ئەلبانیا ٩ خاڵ
5-مۆڵدۆڤیا ٣ خاڵ
6-ئەندۆرا سفر


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure