پاش بردنەوەی لە داستن پۆیرێ حەبیب لە پارە چی دەستكەوت ؟

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3266‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

حەبیب نور ماگومیدۆڤی پاڵەوانی رووسی و جیهان لە یەكێتی (UFC) ،  سەركەتووبوو لە دەستبەركردنی بردنەوەیەكی گەورە  لە داستن پۆیرێی ركابەری بە ناچار كردن بە خۆدەستەوەدان بە جووڵەیەكی خنكێنەر و پارێزگاری  لە نازناوی كێشی سووك (UFC242)دا ، ئەو پاڵەوانە بڕە پارەیەکی زۆری دوای ئەو بردنەوەیە دەستکەوتووە.


گۆڤاری ( فۆربیس )ی ئەمریكی بایەخیدا بە دەرخستنی دەستكەوتە دارییەكان كە حەبیب بەدەستهێناون  پاش بەشداری لە نمایشەكە و بردنەوەی رووبەڕووبوونەكە و پاریزگاریكردنی لە نازناوەكە.

گۆڤارەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە حەبیب بڕی (6 ) ملیون دۆلاری دەستكەوت لە رووبەروو بونەوەكەی لە دژی پۆیرێ، ئەمەش بەرزترین پاداشتە كە حەبیب بەدەستهێناوە لە یەك رووبەروو بونەوەدا  لە كاروانی وەرزشی خۆیدا .


هەروەها حەبیب  بڕی (50 ) هەزار دۆلاری بەدەستهێنا وەك باشترین زۆرانبازی نێو بەشداربووان لە نمایشی UFC242.

ئاماژە بەوە دەكرێت كە سامانی ئێستای حەبیب بە بڕی (11.5) ملیون دۆلارە ئەمەش بەرزترینیەتی لە کۆی سامانەكەی كە هەیبوو پێش رووبەڕوو بوونەوەكەی  كۆنۆر ماكگریگۆر.

لەگەڵ ئەوەشدا حەبیب لە رووبەروو بوونەكەی لە بەرامبەر كۆنۆر تەنها 2 ملیون دۆلاری بەدەستهێنا لەگەڵ سزایەك بە بڕی نیو ملیون دۆلار بە هۆی ئەو شەڕەی پاش رووبەرووبوونەكە روویدا.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure