ئاگاتان لە رامۆسە چی بە میسی دەڵێت

جیهان :: 10/09/2019‌ :: 2039‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە نوێترین لێدوانیدا رامۆس باسی میسی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان لە مێژووی تۆپی پێ.

رامۆس دەڵێت" هەرچەندە من نامەوێت قسە لەسەر پیشەی یاریزانی تر بکەم، بەڵام قسەکردن دەربارەی ئەو یاریزانە لە لایەن منەوە نموونەیی بووە، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ.

لەسەر چوونی ئەو یاریزانە لە یانەی بەرشەلۆنە کە دوو ساڵ لە گرێبەستی ماوە دەڵێت" ئەو ئازادە لە بڕیاردان، وابزانم بڕیارێکی گونجاو دەدات، ئەو دوو ساڵ لە گرێبەستی ماوە، هەوڵ دەدات نازناوی تر بباتەوە، دواتر با ببینین بزانین چی روودەدات.

لە کۆتایدا دەڵێت" بردنەوەی نازناوی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید شتێکی شێتانە دەبێت ئەگەر توانیم بەدەستی بهێنم.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure