هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید پێش یاری پاریس سانجێرمان

جیهان :: 10/09/2019‌ :: 1894‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

پێش یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان لە جەولەی یەکەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، یانەی ریاڵ مەدرید هەواڵێکی خۆشی پێدەگات و مباپی بەرامبەری یاری ناکات.

 

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپی فرەنسی، مباپی ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی ریاڵ مەدرید ببێت کە وا بڕیارە لە ١٨ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و ئەو یاریزانە لە پێکان باش نابێتەوە تا ئەوکاتە.

 

مباپی لە هەفتەی سێیەمی خولی فرەنسا دژی تۆڵۆز لە رانی چەپیدا  توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوەو تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

هەروەها بێجگە لە مباپی، نەیماریش بەهۆی سزادانەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە، ناتوانێت یاری بکات.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure