گەڕی كۆتایی خولی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەێت

ناوخۆیی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 96‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، حسێن كەركوكی

 یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بڕیاریدا  ركابەرییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عێراق  لە شاری  سلێمانی بەرێوەبچێت .
سەباح حەسەن ئەندامی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند" بریاردرا رۆژانی 19-21/9/2019 گەڕی سێیەم و كۆتایی  خولی  گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عیراق لە شاری سلێمانی بەرێوەبچێت"

 وتیشی " ركابەرییەكان كە بۆ سەرجەم ئاستەكان وكچانە لە یاریگای زانكۆی سلێمانی بەرێوەدەچێت "
ئەو ئەندامەی یەكێتی گۆڕەپان و مەیدانی  عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد یانە براوەكانی هەر سێ قۆناغەكە قەڵغانی خولەكەیان پێدەدرێت"
لە گەڕەكانی پێشووتر یانەكانی كوردستان پشكی شێریان لە ئەنجامەكان بەدەستهێنابوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure