چارەسەری نهێنی بۆ شۆماخەر لە پاریس دەکرێت

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 624‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 رۆژنامەی ( لۆپارزیان )ی فرەنسی ئاشكرایكرد كە مایكل شوماخەر پاڵەوانی جیهانی پێشوو بۆ پێشبڕكێكانی فۆرمۆلا 1 گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەك لە پاریس بۆ وەرگرتنی چارەسەرێكی نهێنی.


مایكل کە  لە سێی  كانوونی دووەمی رابردوودا تەمەنی بووە 50 ساڵ ، بەڵام بە ئاشكرا دەرنەكەوت پاش ئەو رووداوەی تووشی هات لە كاتی خلیسكانی سەر بەفر لە چیای ئەلبی فرەنسی  پێش پێنج ساڵ لەمەو بەر ، ئەو رووداوە بووە هۆكاری تووشبوونی بە پێكانێكی  ترسناك  لە سەریدا و دواتر لە دۆخی بێهۆشیدا دانرا .

ئەفسانەی فۆرمولا1 چاودێری پزیشكی وەردەگرت لە ماڵەكەی خۆی لە تەنیشت  رووباری جنیڤ لە سویسرا .

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure