بەوێنە: پێشمەرگەی سلێمانی‌و رزگاری‌و سیروانی نوێ‌ براوە بوون‌و نازناوەكەش بۆ هەفتەی كۆتایی دواكەوت

ناوخۆیی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 88‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

 

یاریەكانی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی یانە نایابەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە‌و پێشمەرگەی سلێمانی بەبردنەوەی لەئاشتی هاوشاری لەركابەریكردن لەسەر نازناوەكە لەگەڵ زاخۆ مایەوەو  پاڵەوانیش بۆ هەفتەی كۆتایی دواكەوت.
لەیەكێك لەیاریەكانی هەفتەی 12ی خولەكەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری ئاشتی هاوشاری كرد.
گێمی یەكەم بەئاست‌و ئەنجام لەبەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا بوو كاتێك جێگر خالید یانەكەی بەگۆڵێك پێشخست.
گێمی دووەم زوو یاریزانانی پێشمەرگە یانەكەیان كردە خاوەنی گۆڵی دووەم لەرێگەی محەمەد رێبوار لەخولەكی 47.
دوای ئەو گۆڵە یانەی ئاشتی باشتر بینران‌و یانەی پێشمەرگەیان گەراندەوە یاریگای خۆیان گۆڵێكیشیان لەخولەكی 56بەلێدانی سزا تۆمار كرد، هەرچەندە یانەی پێشمەرگە یاریزانێكی بەكارتی سوور كرایە دەرەوە، بەڵام كاریگەری نەبوو لەسەر یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لەلایەن یانەی میوانەوە.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەئەنجامی (2-1)گۆڵ بەسوودی پێشمەرگەی سلێمانی كۆتایی هات.
لە یاریەکەی تردا یانەی سیروانی نوێ لەیاریگای خۆی میوانداری یانەی جیهانی كرد‌و یاریەكەش بەئەنجامێكی گەورە بەسوودی یانەی خاوەن یاریگا كۆتایی هات.
ئەنجامەكە بۆ سیروانی نوێ‌ گرنگ نەبوو، لەبەرئەوەی مانەوەی لەخولەكەدا مسۆگەر كردبوو، بەڵام بۆ یانەی جیهان گرنگ بوو، چونكە لەئێستادا یەكێكە لەیانە دابەزیوەكان بۆ خولی پلەیەك.
لەكۆتاییشدا یاریەكە بەئەنجامێكی گەورە‌و بە(4-1)گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی سیروانی نوێ‌ كۆتای هات.
لەیاریەكیتری ئەمرۆدا یانەی رزگاری لەبەردەم هاندەرانیدا میوانداری پێشمەرگەی هەولێری كرد.
یانەی رزگاری لەیاریەكەدا بەئاستێكی بەرز دەركەوت‌و توانی بردنەوەیەكی گرنگ بەسەر میوانەكەیدا بەدەست بێنێت‌و رێگری لەپێشمەرگەی هەولێر بكات لەركابەریكردن لەسەر نازناوەكە بە(2-1)گۆڵ.
دوای تەوابوونی یاریەكانی ئەم هەفتەیە ریزبەندی یانەكانی بەمشێوەیەیە...
هەولێر                           26خاڵ
زاخۆ                             24خاڵ
پێشمەرگەی سلێمانی          24خاڵ
دهۆك                            21خاڵ
پێشمەرگەی هەولێر           20خاڵ
برایەتی                         17خاڵ
سیروانی نوێ‌ نوێ‌            13خاڵ
رزگاری                        13خاڵ
ئارارات                        11خاڵ
زانكۆی جیهان                9خاڵ
دەربەندیخان                 9خاڵ
ئاشتی                        7خاڵ
جیهان                        5خاڵ


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure