حەبیب نورماگومیدۆڤ هەموو روسیای بە خۆیەوە سەرقاڵکردووە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3391‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


 زۆرانبازی رووسی حەبیب نورماگومیدۆڤ پاڵەوانێ جیهان (UFC) بۆ هونەرە جەنگییە تێكەڵەكان بووە خاوەن گەورەترین كەسەیاتی رووسیا كە زۆرترین فۆڵۆوەری  هەیە لە تۆرێ كۆمەڵایەتی ( ئینستاگرام ) .

پارێزگاریكردنی حەبیب نورماگومیدۆڤ لە نازناوی جیهان لە کێشی سووک پاش بردنەوەی لە ركابەرە ئەمریكیەكەی ( داستن پۆیرێ )  لەو رووبەرووبونەوەیە كەلەرۆژی شەممەی رابردوو لە ئیمارات ئەنجامدرا، هۆكاربوو بۆ زیاتربوونی فۆڵۆوەرانی  ئەژمارەكەی لە ئینستاگرام.

 

ژمارەی فۆڵوەرانی ئەو پاڵەوانە رووسیە تەمەن (30 ) ساڵ پاش رووبەڕووبوونەوەكەی دژی داستن بە شێوەیەكی گەورە بەرزبووەوەو 16.4 ملیون کەسی تێپەڕاند و سەركەوت بە سەر كچە گۆرانیبێژی هاونیشتمانی (ئوڵگا بۆزۆڤا ) كە پێشتر خاوەن بەرزترین  ژمارەی فۆڵۆوەر بوو  لە رووسیا کە (16.3 ) ملیون كەس بوو .

 

حەبیب نورماگومیدۆڤ وای لە ركاربەرە ئەمریكیەكەی  کرد بە ناچاری خۆ بەدەستەوە بدات لە ناوەڕاستی گەڕی سێیەمی رووبەڕووبونەوەكەی لەگەڵ داستن لە میانەی خولی (UFC 242)) کاتێک  لە پایتەختی ئیمارات ئەبووزەبی بەڕێوەچوو.

بەمەش حەبیب نورماگومیدۆڤی (30 ساڵ) سەركەوتنی بیست و هەشتەمی  لە كاروانی پێشەگەری خۆی بەدەستهێناوە بێ ئەوەی تاڵاوی هیچ شكستێك بكات .
 لە بەرامبەردا داستن پویرێی (30ساڵ ) تووشی شەشەمین شكست هات لە بەرامبەر 25 سەركەوتن لە كاروانی پێشگەریدا .

 

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure