ئەلۆنسۆ رەتیدەكاتەوە وادەی گەڕانەوەی بۆ فۆرمۆلا 1 دیاری بكات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 110‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

فرناندۆ ئەلۆنسۆ پاڵەوانی  جیهانی پێشووی فۆرمۆلا 1، رەتی كردەوە وادەی گەڕانەوەی  چاوەڕوانكراوەی بۆ فۆرمۆلا1 ئاشكرا بكات .

ئەڵۆنسۆ كە لە كۆتایی وەرزی 2018 وازهێنانی خۆی راگەیاندبوو  لەگەڵ تیپەكەی ماكلارین لە گۆڕەپان مۆنزا ئامادە بوو  لە میانەی پاڵەوانێتی ئیتاڵیای گەورە ، لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی گەڕانەوەی وتی " وازمهێنا بۆ ئەوەی پشوو بدەم ، بەڵام بەداخەوە پشووی زۆرم وەرنەگرت، چونكە بەشداریم لە ( دایتۆنا و لۆمان   و واندی كار کردو من گەشت زۆر دەكەم ، باببینین ئایا لە 2020 دەگەڕێمەوە یا خود نا ، بەوهیوایەی تیپی مارسیدس باڵا دەست نەبێت ، چونكە بابەتەكان ئەو كات بێزار كەر دەبن ".


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure