فەرەح ماراسۆنی (Great North Run) بەدەستدەهێنێت

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 112‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

راكەری بریتانی محەمەد فەرەح   نازناوی ماراسۆنی (Great North Run) بۆشەشەمین جار لە كاروانی وەرزشی خۆی بەدەستهێنا ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە.


 فەرەح ماوەی ماراسۆنەكەی بە 59 خولەك و 6چركە تەواو كرد کە دووریەکەی 21.0975  کم بوو.

محەمەد فەرەح لە ئێستادا كاردەكات بۆ خۆئامادەكردن بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆكیوی 2020، فەرەح پاش بردنەوەی لە لێدوانێكیدا بۆ (BBC)وتی " بەراستی چێژم لە پێشبڕكێكە بینی ، لە ماوەی دوو ساڵی رابروودا لە ناوەراستی ئامادەكارییەكانم بووم بۆ ئەم ماراسۆنە ، زۆرباش بوو تواناكانم تاقی بكەمەوە ، بابەتەكان باش دیارن و من دڵخۆشم بە بردنەوە ، بێگومان دەمەوێت بەشداری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بكەم ، بەڵام هێشتا كات ماوە و دەبێت كارەكان لە سەرخۆ بەرێوەبەرم "


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure