بەوێنە:نادال بووە پاڵەوانی تێنسی ئەمریکای کراوە

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 154‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

 

لە پاڵەوانێتی تێنسی گەورەی ئەمریکای کراوە، لە یاری کۆتاییدا هەردو یاریزان رافایل نادالی ئیسپانی و میدڤیدیڤی رووسی رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا نادال توانی یاریەکە بە  بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بباتەوەو بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا نازناوەکە بەدەست بهێنێت کە خاڵی کۆمەڵەکان بریتی بوو لە 5-7 3-6 7-5 6-4 3-6.

یاریەکە بەهێزی زۆری بە خۆیەوە بینی و ماوەی ٤ کاتژمێر و ٥٠ خولەکی خایاند، کاتێک نادال بەدوو کۆمەڵە پێشکەوت،  بەڵام میدڤیدڤ نەیهێشت کۆمەڵەی سێیەم  بباتەوەو دوو کۆمەڵەی لەسەر یەکی بردەوەو یاریەکەی گەیاندە خاڵی سەرەتا، بەڵام لە کۆمەڵەی پێنجەم و کۆتایی و یەکلاکەرەوەدا، نادال توانی ٦-٤ شکست بە میدڤیدیڤ بهێنێت و نازناوی چوارەمی پاڵەوانێتیەکە بباتەوە.

ئەمە نازناوی ١٩ی گراند سلامی نادال بوو لە مێژوویدا کە بەدەستیهێناوەو  لە ئێستادا فیدرێر بە ٢٠ نازناو خاوەنی زۆرترین پاڵەوانێتی گەورەیە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure