حەبیب نور ماگومیدۆڤ هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر ماكگریگۆر

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 2556‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت

حەبیب نور ماگومیدۆڤ پاڵەوانی  رووسی پاش بردنه‌وه‌ی  له‌ داستن پۆیرێی ئه‌مریكی  له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆتایی یاری UFC  له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ئه‌بوزه‌بی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌کان، هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر كۆنۆر ماكگریگۆری ئێرلەندی .

حه‌بیب له‌لێدوانێكیدا پاش بردنەوەکەی دژی داستن لە گۆڕەپانەکە  وتی " من و داستن ئه‌وه‌مان ده‌رخست كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ ده‌ووری رێزگرتن ده‌خولێته‌وه‌ نه‌ك قسه‌كردن له‌ بابه‌ته‌ ناشیرێنه‌كان "

ئه‌و یاریزانه‌ رووسیه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ دەیه‌وێت ئه‌و ناكۆكیه‌ی درووست بوو له‌ میانه‌ی شه‌ڕه‌ قسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ماكگریگۆر له‌ بیر بكات که‌ سووكایه‌تی كردن به‌ خێزان وكه‌له‌توور و ئاینه‌كه‌ی كردووه‌ لە رابردوودا ماکگریگۆی ئێرلەندی .

 

هەر شەوی رابردوو ماکگریگۆ لە تویتەر تویتێکی کردووەو داوای کردووە و نووسیبوی " دووبارە رووبەرووبوونەوەیەک تایبەت بەخۆمم بۆ تەرخان بكەن لە مۆسكۆ کە لێرەدا ماکگریگۆر داوا لە حەبیب دەکات دووبارە رووبەڕوو ببنەوە، بەڵام حەبیب چەند جارێک ئەمەی رەتکردووەتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure