ماكگریگۆر حەبیب نورماگومیدۆڤ توڕە دەكات

وەرزشەکانی دیکە :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7665‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت


شەیدایانی هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان لەسەرجەم جیهان چێژیان لە نمایشی (UFC242 ) بینی كە شەوی رابردوو  لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕاتی   بەرێوەچوو .

رووداوی سەرەكی لە نمایشەكە ئەو رووبەڕووبوونەوەیە بوو كە هەریەك لە ئەستێرەی رووسی حەبیب نورماگومیدۆڤ پاڵەوانی كێشی سووك لە بەرامبەر داستن پۆیرێی ئەمریکی  بوو کە تێیدا رووسیەکە توانی بردنەوە تۆماربکات.

حەبیب سەركەوتووبوو لە یەكلایی كردنەوەی رووبەڕووبوونەوەكە لە بەرژەوندی خۆی بە ناچاركردنی بە خۆ بەدەستەوەدانی پۆیرێ بە جووڵەیەكی خنكێنەر .
بەمەش حەبیب پارێزگاریكرد لە نازناوی كێشی سووك و بەردەوام بوو  لە زنجیرە سەركەوتنە لە سەر یەكە سەرنج راكێشەكانی .

جەنگاوەری ئێرلەندی كۆنۆر ماكگریگۆر نەیهێشت ئەو شەوە تێپەربێت بێ ئەوەی حەبیب توڕە نەكات كە بەوە ناسراوە زۆر رقی لێیەتی .

كۆنۆر لە پێگەی فەرمی خۆی لە ( تویتەر ) وپاش بردنەوەی حەبیب نووسیبوی " دووبارە رووبەرووبوونەوەیەک تایبەت بەخۆمم بۆ تەرخان بكەن لە مۆسكۆ .

ئەوەی زانراوە كە حەبیب رەتی دەكاتەوە رووبەرووی كۆنۆر ببێتەوە پاش رووبەڕووبونەوەی نیوانیان كە بەبردنەوە جەنگاوەرە رووسیەكە لە ئەمریکا تەواو بوو .


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure