ئامه‌د سپۆر گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌ی پێشووتری دالكوردی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

کوردە پیشەگەرەکان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 159‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ سپۆرت
ئا: سه‌نگه‌ر زرار

یانه‌ی ئامه‌د سپۆر-ی شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان كه‌ له‌خولی پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی توركیا ركابه‌ریی ده‌كات، بۆ وه‌رزی 2019-2020دا گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌ی پێشووتری یانه‌ی دالكوردی كوردانی سویدی بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی.
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆسمانلی سپۆر-ی به‌شدار له‌خولی پله‌ یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی توركیا، عه‌بدولعه‌زیز ده‌میركان-ی گۆڵپارێزی كوردی باكووری كوردستان و پێشووتری یانه‌ی دالكورد، په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئامه‌د-ی هاوشاریی كرد كه‌ وه‌رزی 2009 تا 2010 له‌خولی پله‌ دووی یانه‌كانی توركیا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ كردوون.
عه‌بدولعه‌زیز-ی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه‌هاوینی ساڵی 2018 پاش رۆیشتنی له‌یانه‌ی دالكورد گه‌ڕایه‌وه‌ توركیا و تا هاوینی ساڵی 2021 په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئۆسمانلی سپۆر-ه‌وه‌ كرد، به‌هۆی نه‌گونجاندن و كه‌م یاری كردنییه‌وه‌ كه‌ له‌وه‌رزی 2018-2019دا ته‌نها له‌ 10 یاری خولی پله‌ یه‌كی یانه‌كانی توركیا 900 خوله‌ك و له‌ 1 یاری جامی یانه‌كانی توركیا 90 خوله‌ك ده‌ركه‌وت، بڕیاریدا تاكلایه‌نه‌ بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌پاش وه‌رگرتنی شایسته‌ داراییه‌كانی و دواجارێش رۆژی 2ی ئه‌یلولی 2019 یانه‌ی ئامه‌د سپۆر-ی كرده‌ ویستگه‌ی داهاتووی یاری كردنی.
له‌مباره‌یه‌وه‌ یانه‌ی ئامه‌د سپۆر كه‌ ئێستا له‌گروپی سپیی خولی پله‌ دووی تۆپی پێی یانه‌كانی توركیا ركابه‌ریی ده‌كات، به‌فه‌رمیی بڵاوی كرده‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز ده‌میركان-ی گۆڵپارێز بۆندیان واژووكردووه‌.
شایه‌نی باسه‌ عه‌بدولعه‌زیز ده‌میركان كه‌ باڵای 193 سانتیمه‌تره‌، ساڵانی 2009 تا 2019 بۆ تیمی یانه‌كانی (دیاربه‌كر به‌له‌دیه‌ سپۆر/ توركیا،  ئامه‌د سپۆر/ توركیا (به‌خواستن)، كه‌ره‌دمیر كارابوك سپۆر/ توركیا، كه‌یسه‌ری سپۆر/ توركیا، كۆنیا سپۆر/ توركیا، دالكورد ئێف ئێف/ سوید، ئۆسمانلی سپۆر/ توركیا) یاری كردووه‌.




بیۆگرافیا
-ناو: عه‌بدولعه‌زیز ده‌میركان.
-ساڵڕۆژی له‌دایكبوون: 5-2-1991.
-شوێنی له‌دایكبوون: شاری دیاربه‌كر-ی باكووری كوردستان.
-باڵا: 193 سم.
-كێش: 94 كگم.
-یانه‌: ئامه‌د سپۆر/ توركیا.
-هێڵی یاریكردن: گۆڵپارێز.
-ماوه‌ی بۆند: 1 وه‌رز (2019 تا 2020).
-یه‌كه‌م یانه‌: دیاربه‌كر به‌له‌دیه‌ سپۆر.
*ئه‌و یانانه‌ی یاری تێدا كردووه‌:
-ساڵانی 2009 تا 2012: یانه‌ی دیاربه‌كر به‌له‌دیه‌ سپۆر/ توركیا.
-وه‌رزی 2009 تا 2010: یانه‌ی ئامه‌د سپۆر-به‌خواستن/ توركیا.
-ساڵانی 2012 تا 2015: یانه‌ی كه‌ره‌دمیر كارابوك سپۆر/ توركیا.
-وه‌رزی 2015 تا 2016: یانه‌ی كه‌یسه‌ری سپۆر/ توركیا.
-ساڵانی 2016 تا 2018: یانه‌ی كۆنیا سپۆر/ توركیا.
-ساڵی 2018: دالكورد ئێف ئێف/ سوید/ توركیا.
-وه‌رزی 2018-2019: یانه‌ی ئۆسمانلی سپۆر/ توركیا.
*دیارترین به‌شداری و ئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ و یانه‌كاندا:
-ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی توركیای ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌شداریی له‌پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی چارلینگ كه‌پی كردووه‌ و 1 یاری به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م (C)ی ئینگلته‌را ئه‌نجامداوه‌.
-وه‌رزی 2016-2017 له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆنیا سپۆر نازناوی خولی جامی یانه‌كانی توركیا-یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

 


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure