بەوێنە: لە هەولێرەوە بە فەرمی بڕیاری کۆتایی لە چارەنووسی کاتانیچ درا

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 264‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئاری عەبدوڵڵا

دوای کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، دوا بڕیار لە چارەنووسی کاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق درا و بە فەرمی بڕیاردرا لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە بمێنێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رێککەوتی ٢٣ ـی ئاب لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی هوتێل کوارتز لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی هەریەک لە ؛ (عەبدولخالق مەسعود) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و لیژنەی هونەری هەڵبژاردەکانی عێراق لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق و راهێنەری سلۆڤینی (کاتانیچ) بڕیاردرا ئەم راهێنەرە لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت وەک راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و هاوکات کوڕەکەی وەک راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەکە دیاریکرا.


لەم کۆبوونەوە کە دوور لە چاوی کامێراکان و دەزگاکانی راگەیاندن بەڕێوەچوو نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و بە فەرمی رەزامەندی درا لەسەر هێشتنەوەی کاتانیچ لە ئەرکەکەی.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دواڕۆژ کەوتووە هۆکاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لە شاری هەولێر لەسەر داوای کاتانیچ راهێنەر بووە بەو پێیەی لە ئەگەری ئەوەی نەگەیشتبوونایە رێککەوتن دوای دوو رۆژی دیکە کاتانیچ هەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕایەوە وڵاتی خۆی.


کاتانیچ لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ١٨ یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و لە (٩) یاری بردنەوەی تۆمارکردووە و لە (٥) یاری یەکسانبووە و (٤) یاری دۆڕاندووە هاوکات لە ریزبەندی فیفا، هەڵبژاردەی عێراق بەر لە هاتنی کاتانیچ لە پلەی (٨٩) بوو، لە ئێستادا لە پلەی (٧٧) دەبینرێت.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure