بزانە گۆڵكاری خولی نایابی فوستاڵی كوردستان لەنێوان سیروانی نوێ‌ و قوە جەوییە كێ هەڵدەبژێرێت

ناوخۆیی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 145‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئەردەڵان محەمەد

دوای ئەوەی توانی لەخولی نایابی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان بەتۆماركردنی 52گۆڵ ببێتە گۆڵكاری خولەكە، هێرشبەرەكەی یانەی سیروانی نوێ‌  ناوی ئەو یانەیە ئاشكرا دەكات كە بۆ ساڵی داهاتوو یاری بۆ دەكات.
زەینەب عەباس هێرشبەری یانەی سیروانی نوێ‌‌و هەڵبژاردەی عێراق لەنێوان هەردوو یانەی قوە جەویە‌و سیروانی نوێ‌ یانەكەی شاری سلێمانی هەڵدەبژێرێت بۆ یاریكردن و مانەوە تێیدا.

لەو بارەیەوە زەینەب عەباس گۆڵكاری خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستان وتی: هەستێكی زۆر زۆر گەورەیە بۆ من كە بۆ یەكەمجار لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ‌ یاریم كرد‌و شان بەشانی كچەكان توانییمان ئەم نازناوە بەدەست بهێنین، چونكە ئەم ئەنجامە بەتەنها بەخۆم ناكرێت، بەڵكو بەهاوكاری راهێنەر كە لەناو یاریگا ئامۆژگاری كردووم لەگەڵ یاریزانانی تیپەكە بەم ئاستەی ئێستا گەیشتم.
زەینەب ئاماژەی بەوەدا: من پێشتر بەشداری خولی عێراقم كردووە، بەڵام لەراستیدا خولی كوردستان بەهێزەو چاوەروانی ئەو بەهێزییەم لێنەدەكرد‌و ئەم ئەنجامەی بەدەستم هێناوە شەڕی گەورەم لەسەر كردووە بۆ خۆم نا، بەڵكو بۆ تیپەكەم هەوڵمداوە كە زۆرترین گۆڵ تۆماربكەم‌و براوە بین، لەبەرئەوە لەیانەی سیروانی نوێ‌ یاریزانانی تیپەكە هەموویان بۆ من یارییان كردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەیانەكانی تر لەخولی عێراق تەنها من خۆم یاریم كردووە.
سەبارەت بەداهاتووی خۆی گۆڵكەرەكەی خولی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كرد: ئەوە پرسیارێكی قورسە بۆ من بەو پێیەی یاریزانی قوەجەویەم لەخولی عێراق لەئێستادا هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌‌و قوەجەویە ماڵی یەكەمی منن، بەڵام ئەتوانم بڵێم من لەیانەی سیروان دڵخۆشم دەمەوێـت بۆ ساڵی داهاتووش لەم یانەیە بمێنمەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure