گرێبەستی سێیەی بەرشەلۆنە دیمبلی و بڕە پارەیەکی زۆرە

جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 6618‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەرشەلۆنە

دواڕۆژ سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنە کۆتا هەوڵ بۆ گواستنەوەی نەیمار دا سێلڤای برازیلی دەدات و عوسمان دیمبلی و بڕە پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە داناوە.

دوای ئەوەی بەرشەلۆنە دووجار گرێبەستی پێشکەشی یانەی پاریس سانجێڕمان کرد بۆ گواستنەوەی نەیمار دا سێلڤا کە گرێبەستی یەکەم کۆتینیۆو راکیتچ و بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام رەتکرایەوەو دواتر گرێبەستی دووەمی کە خواستن بوو بۆ دوو ساڵ لەگەڵ بژاردەی کڕین بەڵام ئەویش رەتکرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو سێیەم گرێبەست پێشکەشی یانە پاریسیەکە بکات.

 

بە پێی زانیارییەکانی پێگەی ESPN |ی  بەناوبانگ گرێبەستی سێیەمی بەرشەلۆنە عوسمان دیمبلی و ١٨٠ ملیۆن یۆرۆیەو ئەگەر پاریس بەم داوایە رازی ببێت ئەوا نەیمار درێسی یانە کەتەلۆنیەکە دەپۆشێتەوە.


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure